فێستیڤاڵی زانستی و كەلتوری و فەرهەنگی لە زانکۆی راپەڕین بەڕێوەدەچێت
دەبوو زووتر بکرایە و دواکەوتووە
فێستیڤاڵی “رانیە پایتەختی ئازادییە” بەڕێوەدەچێت
964+
شۆرش قادری
شەشەمین فێستیڤاڵی زانستی و كەلتوری و فەرهەنگی بەناونیشانی “رانیە پایتەختی ئازادییە”، لە رۆژی 17.4.2025 لە زانكۆی راپەڕین لە شاری رانیە بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە بە بەشداری سەرجەم كۆلێژ و بەشە زانستییەكانی زانكۆی راپەڕین و چین و توێژە جیاوازەكانی سنوورەكە و چەندین دامەزراوەی پەروەردەیی حكومی و ئەهلی و رێكخراوەكانی سنورەكە و کوردستان بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین چالاكی زانستی و ئەكادیمی، كەلتوری و رۆشنبیری و هونەری نمایش دەكرێن.
زانکۆی راپەڕین لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بانگهێشتنامەیەکی داناوە و دەڵێت، “داوا لە خاوەنکار و کۆمپانیا و خاوەن پڕۆژە بازرگانیان دەکەین، بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە و بۆ نمایشکردنی پڕۆژە و کەلوپەل و کاڵا و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان، پەیوەندی بە لیژنەی جێبەجێكردنی فێستیڤاڵەوە بكەن و پێویستە تا رۆژی 10ـی نیسانی 2025 خۆتان تۆمار كردبێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە، فێستیڤاڵەکە وەك كەرنەڤاڵێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ رێزگرتن لە ساڵیادی راپەڕینی 5ـی ئاداری 1991 بەڕێوەدەچێت و دەبوو وەک نەریتی ساڵانە لە 5ـی ئادار ئەنجام بدرایە بەڵام بەهۆی مانگی رەمەزانەوە، ئەمساڵ بۆ مانگی نیسانی 2025 دواخرا.
بۆ خۆتۆمارکردن و بەشداریكردن لە شەشەمین فێستیڤاڵی زانستی و كەلتوری و فەرهەنگی زانكۆی راپەڕین، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن:
07701573122 – 07702252991 – 07501941545