مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات - وێنە: SDF
پێشوازى لە بڕیارەکە دەکات
مەزڵوم عەبدی: دەرهێنانی سوریا لە لیستی تیرۆر دەرگا بەڕووی قۆناغێکی نوێ دەکاتەوە
وریا فەتاح
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، پێشوازی لە بڕیاری لابردنی ناوی سوریا لە لیستی ئەو وڵاتانە دەکات کە پاڵپشتیی تیرۆر دەکەن و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانێت.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ راستکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان”.
دەشڵێت، بڕیارەکە دەرگا بەڕووی قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری، گەشەپێدان و کارکردن بۆ داهاتووی وڵات دەکاتەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوە دەستکەوتێکە بۆ هێنانەدیی ئاواتەکانی گەلەکەیان لە ئاسایش، ئاشتی و گەشەسەندندا.
دوێنێ دووشەممە، 24ی ئابی 2026، تۆم باراک لە پەیامێکدا لە ئێکس رایگەیاند، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە فەرمی پۆلێنکردنی سووریای وەک “دەوڵەتێکی تیرۆریست” هەڵوەشاندەوە.