چۆن موچەکانتان وەردەگرن؟

بە فەرمى پارەکەى بەغدا گەیشت

وەزارەتى دارایى:

964+

وریا فەتاح

تەموویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی کە بڕەکەى 954 ملیارە و سبەى دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.

وەزارەتى دارایى بڵاوى کردەوە،  کەمێک لەمەوبەر بڕى 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار، وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دەشڵێت: سبەی پێنجشەممە دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.

وەزارەتى دارایى ئاشکراى کردووە، ئەو مووچەخۆرانەی لە رێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، راستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

” ئەو مووچە خۆرانەی بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.”، وەزارەتى دارایى وا دەڵێت.