لە کەرکوک

بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا و گەنجێک گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی رووداوێکی سەختەوە لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئایاری 2026 رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر شەقامی پشتێنەی شارۆچکەی کەرکوک، نزیک ناوچەی پیشەسازی، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویدا، بەهۆی سەختی رووداوەکەوە، هاوڵاتییەک دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

دەربارەی رووداوەکە و ناسنامەی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی ئەحمەد موحسین کە تەمەنی 37 ساڵە، گەیەندراوەتە بەشی پزیشکی دادی کەرکوک کە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح