"بێجی"
بەهۆی رووداوێکی سەختەوە دوو شۆفێر گیانیان لەدەستدا
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، لەسنوری قەزای بێجی دوو شۆفێر گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگای سەرەکی سەڵاحەدین بۆ کەرکوک روویداوە.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکانی سەڵاحەدین بە964ـی وت،” رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری “تۆیۆتا ئەڤەلۆن و تۆیۆتا کۆرۆلا” رویداوە و بەهۆی توندی پێکدادانەکەوە، هەردوو شۆفێرەکە کە تەنیا خۆیان لە ئۆتۆمبێلەکاندا بوون دەستبەجێ لەشوێنی روداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی “یەکێک لە شۆفێرەکان لە کەرکوکەوە گەڕاوەتەوە سەڵاحەدین و دووەمیشیان لەسەڵاحەدینەوە بۆ کەرکوک چووە و لەئێستادا تەرمی شۆفێرەکان بۆ پزیشکی دادی سەڵاحەدین گوازراونەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەش بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی پێکدادانەکە دەستیپێکردوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن