چه‌ند دیمه‌نێكی كاتى سه‌ردانى تیمه‌كه‌ى ته‌ندروستى بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌كه و وه‌رگرتنى نمونه‌ى ئاو... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاراستنى ته‌ندروستى هه‌ولێر.
به‌هۆى بوونى حاڵه‌تێكی هه‌وركردنى ڤایرۆسی جگه‌ر
پشكنینى به‌کتریۆلۆجی و كیمیای بۆ ئاوى گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر بۆ كرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى پاراستنی تەندروستی هەولێر نموونه‌ى ئاویان له‌چه‌ند ماڵێكی گه‌ڕه‌كی باداوه‌ه هه‌ولێر وه‌رگرت بۆ پشكنین، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه بوونى حاڵه‌تێكى هه‌وكردنى ڤایرۆسی جگه‌ر له‌م گه‌ڕه‌كه تۆمار كرابوو.
نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕینى منداڵانى هه‌ولێر دواى تۆماركردنى حاڵه‌ته‌كه، ئاشكراى كرد كه حاڵەتی هەورکردنی ڤایرۆسه‌كه لە جۆری (A) و راسته‌وخۆش تیمه‌كانى پاراستنى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
تیمی هۆبەی چاودێری ئاو سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى پاراستنى ته‌ندروستى سەردانى ماڵی ئه‌و هاوڵاتییه‌یان كرد كه تووشی خاڵه‌ته‌كه بووه و بەدواچوونیشیان لەباری دروستی ئاوی خواردنەوەى ماڵه‌كه‌یان كرد.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه حه‌وت نمونەی به‌کتریۆلۆجی و سێ نموونەى کیماوی بۆ ئاوى ئه‌م گه‌ڕه‌كه له‌چه‌ند شوێنێك وه‌رگیراوه بۆ پشکنینی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە شیاوی ئاوی خواردنەوەیان.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به د. بێریڤان عه‌دنان یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى پاراستنى ته‌ندروستى هه‌ولێر كرد بۆ زانینى ئه‌نجامى پشكنینى ئاوى ئه‌م گه‌ڕه‌كه، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌بوو.