بە بەشداری 180 یاریزان

دەیەمین پاڵەوانێتی یاری هونەرە جەنگییەکان لە سۆران بەڕێوەدەچێت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

دەیەمین پاڵەوانێتی یاری هونەرە جەنگییەکان لە سۆران بە بەشداری نزیکەی 200  یاریزانی دەرەوە و ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و لە پاڵەوانێتییەکەدا سێ جۆر یاری جیاواز دەکرێت.

جەبار بابەیەزدین، سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەکە بە 964ـی وت، “ئەمساڵ پاڵەوانێتییەکە جیاوازە چونکە بۆ یەکەمجار ستایلی ئێم ئێم ئەی دادەنێین و یاریزانان لە قەفەسی ئێم ئێم ئەی یاری دەکەن، یارییەکانیش ریکۆرد دەکرێت بۆ ئەوەی ئەوانەی زۆرترین ریکۆردیان بەدەستهێنا بەپێی ئەو ریکۆردە لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بەشداربن.”

یارییەکان بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەشداری 180 یاریزا بەشدار دەبن و بەپێی قسەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەکە زۆربەیان خەڵکی دەرەوەن، بەڵام یاریزانی کوردیش هەیە کە لە تایلەنداوە بۆ ئەم پاڵەوانێتییە گەڕاوەتەوە.

لە پاڵەوانێتییەکەدا بە سێ ستایلی جیاوازی ئێم ئێم ئەی، کەی وەن و بۆکسینگ یاری دەکرێت.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا