ئەو شەش مانگە وەک خزمەت دەچێتە سەر راژەکەیان
مامۆستایانى عێراق شەش مانگ قیدەمیان پێدەدرێت
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی پەروەردەى عێراق بڕیاریدا، شەش مانگ قیدەم بە مامۆستایان و فەرمانبەرانى کەرتى پەروەردە بدات.
بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى پەروەردەى عێراق کە ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2024 دەریکردووە و واژۆى وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، تێیدت هاتووە، هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە، شەش مانگ قیدەمیان پێ دەدرێت.
نوسراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانە، ئەوەش وەک پێزانینێک بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە بڕیاردراوە بە پێدانی (6) مانگ قیدەم بۆ هەموو بەڕێوەبەرو مامۆستاو کارمەندان و خزمەتگوزارانی وەزارەتی پەروەردە.
قیدەم (پێشخستن) پاداشتێکی کارگێڕییە و فەرمانبەر ئەو ماوەیە دەخرێتە سەر راژەکەیش.