وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
“بڕیارمان بۆ دانوستانەکانی ئێستا ئەوەیە کۆتاییهاتنی شەڕ چڕ بکەینەوە”
فەرهاد حەسەن
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بڕیاری وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی ئێستای لەگەڵ ئەمریکا ئەوەیە کە کۆتایی بە شەڕ بهێبدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە.
بەقایی بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە، ئاسایشی راستەقینە لە کەنداو تەنیا لە رێگەی هاریکاری ناوخۆیی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا بەدەست دێت، چونکە “بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا جگە لە نائارامی هیچی دیکە نییە”.
ئەوەش ناشارێتەوە کە، ئێران لە کەشێکی بێمتمانەیی و گومانی قووڵدایە بەرامبەر ئەمریکا کاتێک دانوستان دەکەن ودەشڵێت “لە کاتی دانوستانەکاندا ناتوانرێت دەستدرێژیی ئەمریکا لەبیر بکرێت و دەبێت وریا بین”.
دووپاتیشیدەکاتەوە، ئەگەر ئەمریکییەکان بەڕاستی جدی بن لە دیپلۆماسی، پێویستە دەرفەتەکە بقۆزنەوە.