فڕۆکەی F-16
بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان
سێنتکۆم :بە فڕۆکەی F-16 چاودێری گەرووی هورمز دەکەین بە فرۆکەى
وریا فەتاح
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە جۆری (F-16) لە نزیک گەرووی هورمز دەستیان بە ئەنجامدانی گەڕان و دەورییە کردووە.
سێنتکۆم لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) وێنەیەکی فڕۆکەیەکی جەنگی F-1ـی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: “هێزەکانی ئەمریکا بڕێکی زۆر لە توانا و هێزی ئاگرییان لە ناوەوە و دەوروبەری گەرووەکە چڕکردووەتەوە.”
لە بارەی ئامانجی ئەم هەنگاوە سەربازییەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە مەبەست لێی “فراوانکردنی چەترێکی بەرگرییە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و بەرگریکردنە لە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان” لەو ناوچە ستراتیژییەدا.