بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی پێویستە

دادگاى فیدراڵى لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێم بڕیاریدا

964+

ژووری هەواڵ

دادگاى فیدراڵى عێراق لەبارەى سکاڵاى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى شارستانى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا و پلەبەرزکردنەوەی بەستەوە بە تەواوکردنی بەئەلکترۆنیکردنى موچەی فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستان.

ئەو سکاڵایەی لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم تۆمار کراوە، لە لایەن نۆ مامۆستاوە ئاراستەی دادگاکە کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.3.2024، نەجمەدین محەمەد، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی کە ئێستا لە بەغدادە، بە 964ـی راگەیاند، “بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە و لەدوای بەئەلکترۆنیکردنى موچە، شێوازی پلەبەرزکردنی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق هاوتا دەکرێن.”

“ئێمە سکاڵاکەمان جوڵاندبوو، لە مانگی شەشی ساڵی رابردووشەوە، 13 جار هاتووینەتە بەغدا لەگەڵ دادگا و کەسایەتی و پەرلەمانتاران لۆبیمان کردووە بۆ دابینکردنی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران”، نەجمەدین محەمەد وای وت.

لە سکاڵاکەدا داواکرابوو سەرۆکى حکومەت و وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پابەندبکرێت بە جێبەجێکردنی یاسای موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و کەرتی گشتی ژمارە 22ـی ساڵی 2008، بەتایبەتی ماددەکانی (6، 7، 8، و 9) و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.

مامۆستایانی ناڕازیی هەرێم سبەینێ لە دادگای فیدڕاڵی دە...

مامۆستایانی ناڕازیی هەرێم سبەینێ لە دادگای فیدڕاڵی دەبن