قەزای سێمێل

بەهۆی وەرگەڕانی تاکسییەک گەنجێکی 22 ساڵان  گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەسەر رێگای سێجێ بەهۆی وەرگەڕانی تاکسییەک گەنجێک گیانی لەدەست دا و شوفێرەکەش بریندار بوو، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122دهۆکیش دەڵێت، تەرمی گەنجەکە لە پزیشکی دادی دهۆکە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16.3.2025، لەسەر رێگای سێجێ لە سنووری قەزای سێمێل تاکسییەک بەهۆی خێراییەوە وەرگەڕا و گەنجێکی  تەمەن 22 ساڵان بەهۆی مانەوەی لەژێر تاکسییەکە گیانی لەدەست دا و شۆفێری تاکسییەکەش برینداربوو.

هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، پەیوەندی بە ژووری کۆنتڕۆڵی 122 کرا لە شوێنی رووداوەکە و ئاگادارکراینەوە، کە بەهۆی وەرگەڕانی تاکسییەک گەنجێک گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بریندار بووە، هەردووکیان کەسوکاری یەکن و رووداوەکە لە سنووری قەزای سێمێل روویداوە.

وتیشی، تەرمی گەنجەكە لە پزیشکی دادی دهۆکە و بریندارەکەش سەرەتا تیمەکانمان رەوانەی نەخۆشخانەی سێمێلیان کرد، دواتر رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کرایە و رەوشی تەندروستی جێگیرە و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.

رێگای سێجی یەک سایدە و دەکەوێتە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەشت کەس بە رووداوێکی هاتوچۆ بریندار بوون و هەندێکیان ...

هەشت کەس بە رووداوێکی هاتوچۆ بریندار بوون و هەندێکیان برینیان سەختە