کەمێک دابەزیوە

نرخی نەوت بە 114 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

ژووری هەواڵ

لە چاو دوێنێ بەیانیدا نرخی نەوت زیاتر لە دۆلارێکی لێبووەتەوە و بەڵام بەرزیەکەی هەرماوە و گرژی نێوان حوسیەکان و سعودیە و بە ئامانج گرتنی پاڵاوگە زەبەلاحەکان هۆکارێکن بۆ ئەو بەرزبوونەوەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.10.2026 نرخی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت هاتووەتە 114 دۆلار و 01 سەنت بەمەش لە چاو دوێنێ بەیانیدا بە رێژەی 1.21٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس هاتووەتە 101 دۆلار و 04 سەنتە بە رێژەی 1.38٪ دابەزیوە.

یاخیبووانی حوسی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، پێرێ بەرپرسیاریه‌تیی هێرشێکی مووشەکییان بۆ سەر پاڵاوگەی راس ته‌نوره‌ راگەیاند، کە رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستبەجێ هێرشەکەیان پشتڕاستنەکردەوە.

هاوکات سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن هاوپەیمانی ئۆپێک+ لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوودا ئامانجەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی مانگی 12ی خۆی بپارێزێت، سەرەڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی چەند وڵاتێکی ئەندام لەوان عێراق و سعودیە و رووسیا لە خوار ئامانجەکانیانەوە دەمێنێتەوە.