بزانە ناوی تۆی تێدایە

ناوی 2074 فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانى گەرمیان ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە کە لە وەزارتەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە خوێندنی باڵاو و پەروەردە ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.

بەگوێرەی لیستی ئەو ناوانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانى گەرمیان بڵاوکراوەتەوە سودمەندبووانی وەرگرتنی زەوی دوو هەزار و 232 کەسن.

سودمەندبووانی بەم جۆرە دابەشکراون بەسەر وەزارەتەکاندا: وەزارەتی پێشمەرگە 27 کەس، وەزارەتی ناوخۆ 87 کەس، وەزارەتی پەروەردە 2074 کەس و وەزارەتی خوێندنی باڵا 44 کەس.

کۆتایی ساڵی رابردوو، وەزارەتی شارەوانی رەزامەندی دا بە تەرخانکردنی زیاتر لە دوو هەزار و پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی نیشتەجێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان وەک وەجبەی یەکەم.

رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەتى هه‌رێم، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران و وه‌زاره‌تى شاره‌وانیشی راسپارد به‌ ئه‌نجامدانى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌م دابه‌شكردنه‌.