بە ناونیشانی جیاوازەوە

2000 کتێب بەخشرایە کتێبخانەی چاکسازییەکان

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئەو سەردانەی بۆ کتێبخانە گشتییەکانی هەرێم ئەنجامیان داوە بە خێر گەڕاوەتەوە بۆ چاکسازییەکانو کتێبخانەکانیان ئاوەدانتر دەکەنەوە، چونکە دەڵێت دوو هەزار کتێب دەبەخشرێتە کتێبخانەکانیان.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 28.4.2026 ئیحسان عەبدولرەحمان بابان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی سەردانی دیاری وەستا عەزیز بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانە گشتیەكانی كردووە و ئامانج لە سەردانەكەش، بەمەبەستی دابینكردنی كۆمەڵێك كتێب بوو بەناونیشان و سەرچاوەی جیاواز بۆ بەشی كتێبخانەی چاكسازیەكان.

ئاماژە بەوەکراوە، کتێبخانە فشتیەکان ئامادەیی خۆی نیشاندا كە دوو هەزار كتێب بە ناونیشانی جیاوازەوە دابین بكات بۆ كتێبخانەی چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان.

چاکسازییەکانی هەرێم باس لەوە دەکات، کە كتێب بە یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی پڕۆسەی شیاندنەوەی سزادراوان و دووبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا دادەنرێت وەك كەسێكی تەندروست، بەو پێیەی كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر گەشەپێدانی هۆشیاری و چاككردنی رەفتارو بیركردنەوە و كەمكردنەوەی فشار و لەهەمانكاتدا دروستكردنی هیوایەكی نوێ بۆ سزادراوان دوای ئازادبوونیان و گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا .

پێشتر چاکسازی گەورانی هەولێر بڵاویکردبووەوە کە کتێبخانەکەی بە شێوازێکی مۆدێرن ئامادەکراوە و نۆ هەزار و 653 کتێب و شەش هەزار و477 ناونیشانی جیاوازی لەخۆگرتووە، کە بابەتە جۆراوجۆرەکان وەک ئایینی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، و کۆمەڵناسی دەگرێتەوە و ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە زیادبووندایە.

رۆژانە 70 کتێب لەلایەن سزادراوانی چاکسازی هەولێر دەخوێ...

رۆژانە 70 کتێب لەلایەن سزادراوانی چاکسازی هەولێر دەخوێندرێتەوە