مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم:
“بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ماڵی هاوڵاتیان تاوانی جەنگە”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له به‌رامبه‌ر هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر گوندی زه‌رگه‌زه‌وی له ناحیه‌ی داره‌شه‌كران و شه‌هیدبوونی دوو هاوسه‌ر، كه پیاوه‌كه پێشمه‌رگه‌یه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەیه‌ننه هەموو جیهان و ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانبارانیش شەرمەزار دەکه‌ن.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌م جۆره‌یه:
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.
بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.
بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاوڵاتیان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان