بانکێکى دهۆک

سێ هەزار کەس بەبێ نۆرەگرتن موچەیان وەرگرت

964+

هێڤی دێوالی _ دهۆک

لەگەڵ دابەشکردنى موچە، لەزۆربەى بانکەکانى کوردستان قەرەباڵغى و سەرەگرتن دروست دەبێت، بەڵام لە دهۆک کەمتر هەست بەوە دەکرێت یان هەر نۆرەگرتن نابینرێت.

ئەمڕۆ لە بانکى ماڵتا تا کاتژمێر 2:00، سێ هەزار کەس لەو بانکە موچەیان وەرگرتووە، بەڵام نۆرە نەگیرا و دۆخەکە بە ئاسایى تێپەڕى.

بەوتەى بەرپرسانى بانکەکە کە قسەیان بۆ 964 کردووە، هۆکارى دروستنەبوونى نۆرەگرتن لە بانکەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پلانێکى جێگیریان هەیە بۆ دابەشکردنى موچە و 10 کەس 10 کەس دەکەنە ژوورەوە و موچەیان پێدەدرێت.
وەک باسیشى دەکەن، خەڵکیش هاوکاریانە و لەبەیانى زووەوە نایەن بۆ بەردەم بانک و بوەستن، بەڵکو هەندێکیان رۆژێک دواتر دەچن بۆ بانک و موچە وەردەگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پارشێو نەخەوتنەوە و لەسەرى موچەدا وەستان

پارشێو نەخەوتنەوە و لەسەرى موچەدا وەستان