لە بازاڕ نرخەکەی نزیکی 1,900 دۆلارە

کڕینی ئایفۆنیش سەرەی تێکەوت و پێشوەختە داواتکردبێ هەرزانتر دەکەوێ


دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە ناوەندێکی فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەپڵ بەناوی ئایزۆن لە سلێمانی سەرەگیراوە بۆ کڕینی ئایفۆن 18 و یەکێک لە موشتەرییەکانیش دەڵێت: یەکەمجارمە ئایفۆن دەکڕم.

پێشەنگ جەمال، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئایزۆن بە 964ـی وت: نرخی ئایفۆن 18 یەک سیم و ئی سیم لە بازاڕەکانی سلێمانی، هەولێر و بەغدا، بە نزیکەیی بە 18 وەرەقە و 89 دۆلارە، بەڵام ئەو کەسانەی لای ئێمە پێشوەختە داوایان کردووە، بە 14 وەرەقە و 89 دۆلار وەریدەگرن.

ئەو دامەزرێنەرەی کۆمپانیای ئایزۆن باسی لەوەشکرد، 7,365 کەس پێشوەختە ناویان نووسیوە بۆ کڕینی ئایفۆن 18.

یەکێک لەوانەی لە سەرەکەدا بوو قسەی بۆ 964 کرد و وتی: یەکەمجارمە ئایفۆن دەکڕم و پێشتر مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆیدم بەکاردەهێنا.

پێداچوونەوە: هەژان هادی