گرفتەکانی کۆلۆن
تووشبووانی ئەم نەخۆشییە رۆژوو لەسەریان مەترسییە
964+
پەری ساڵح
رۆژوو لەرووی تەندروستییەوە لە نەخۆشییەکەوە بۆ نەخۆشیەکی تر دەگۆرێت، ئەوانەی مایەسیری و گرفتی کۆڵۆن و هەوکردنیان پزیشکی پسپۆر دکتۆر سەلیم سەعید زەنگەنە، راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی، رێنماییان دەداتێ و پێیان دەڵێت لە چ حاڵەتێکدا نابێت رۆژوو بگرن .
ئەو کەسانەی تووشبووی هەڵچوونی کۆڵۆن بوون و بەشێوازی سکچوون، باشترە رۆژوو نەگرن بەپێچەوانەوە ئەوانەی قەبزیان هەیە دوای بەربانگ سەوز و میوە و ئاوی زۆر بخۆن، دەنا تووشی مایەسیری دەبن، بەپێی رێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ گرنگە رۆژووانان ئاگاداری ئەم خاڵانە بن.