تەماتەى ئێرانى هۆکارە

تەماتەى گەرمیان ساغ نابێتەوە

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

تەماتە سوورەى گەرمیان پێگەیشتووە و گەیشتووەتە بازاڕەکان، بەڵام کێشەى ساغ بوونەوەیان هەیە و کیلۆى 250 دیناریان بۆ ناکات.

ئەمڕۆ، جوتیارانى گەرمیان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان گردبونەتەوە، ئەوان دەڵێن: تەماتەى ئێرانى تەنگى پێمان هەڵچنیوە و سندوقى بە 1400 دینارە، خەڵک چۆن تەماتەى ئێمە دەکڕێت.

هەرچەندە حکومەت بڕیاریداوە بە قەدەغەى هاوردەکردنى تەماتەى ئێرانى، بەڵام وەک ئەوەى جوتیاران بە 964یان وت،”بە قاچاخ و بە ترێلەى گەورە تەماتەى ئێران دێتە ناوەوە”.

ئەو جوتیارانە کە بەسەدان دۆنم زەوى تەماتەیان کردووە، دەڵێن: ئەگەر لە بازاڕدا کیلۆى 300 دینار کەمتر بکات تووشى زەرەر دەبن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح