"پایسکلەکەم جەبەلییە"
لە دهۆکەوە بە پایسکل چووەتە سەر چیای هەڵگورد
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
رەنج ئامێدی، شاخەوانێکە بەڵام وەکو ئەو شاخەوانانە نییە بە پیادە بچێتە سەر شاخەکان، بەڵکو تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە لەجیاتی بە پیادەرۆیشتن بە پایسکلەوە شاخەوانی دەکات و ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە دهۆکەوە هاتبوو گەیشتە سەر چیای هەڵگورد لە سنووری ئیدارەی سۆران.
رەنج بە 964 ی وت، پایسکلەکەی تایبەتە بۆ سەرکەوتنی سەر شاخەکان دروستکراوە و لێخوڕینی پایسکلیش لە شاخەکان بە ستێکی ئاسایی دەزانێت.
دەشڵێت “ئاسانە بە پایسکل بچیتە سەر شاخەکان و ئەو پایسکلەی منیش جەبەلییە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن