هەواڵەکان
پیاوانى هەڵەبجە نەرمونیانن و بۆنە ناخۆشەکەی شارەزووریش کارگەیەکی دیکەی دایە دادگا
+964
ژووری هەواڵ
هەوڵەکان بۆ بنەبڕکردنی بۆنە ناخۆشەکەی دەشتی شارەزوور بەردەوامە و هەر لەسەر ئەو بابەتە کارگەیەکی دیکە درایە دادگا.
کارگەیەکی دیکە لە سنووری عەربەت درایە دادگا
**************************
پیاوانی هەڵەبجە لە نەمونیانی بەرامبەر ژنان پێشەنگن و ساڵی رابردوو کەمترین بێڕێزیان پێکردوون.
توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەڵەبجە كەمی كردووە
**************************
ئەمڕۆ هەوڵی خۆشمان پێیە بۆ ژنان و لە کەرکوکیش، موچەی شەش هەزار ژن، چارەسەر کرا و باخەڵیان گەرم بووەوە. دوای ئەوەی 10 هەزار ژن موچەی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتییان لە بانكەكانی هەرێم و لەڕێی كارتی بانكییەوە راکێشابوو، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق پێیزانی و موچەكانیانی بڕی، تا دڵنیابێتەوە لەوەی ئەو كەسانە دانیشتووی كەركوكن یان هەرێمی كوردستان.
موچەی 6000 هەزار ژن لە کەرکوک چارەسەر کرا
***************************
بەرەو بەهار دەڕۆین و کەژوکۆی کوردستانیش دەوڵەمەندە بە گژوگیا بەهارییەکان، بۆیە ئیدی سفر و خوانی کوردەواری بەو گیایانە دەڕازێندرێتەوە، چەند رۆژێکە لە سۆران، گۆرمزە وەک نۆبەرە هاتۆتە بازاڕ و کیلۆی بە دوو هەزار دینارە.