"ئه‌و هه‌ناره‌ی قڵیشی بردووه تامی خۆشتره"
ئاماده‌كارییه‌كانی فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بوون
ئه‌مه‌ل ناجی – هه‌ڵه‌بجه
ئامادەکارییەکان بۆ ده‌ستپێكردنی بەرەو تەواوبوون دەچن، و بەشداربووان چاوەڕێی هاتنی میوانانی فێستیڤاڵ دەکەن
سبەینێ چوارشه‌ممه دوانزەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستپێدەکات، و بەشداربووان سەرقاڵی دوایین ئامادەکارییەکانن بۆ چوار رۆژی فێستیڤاڵەکە.
964 له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه بوو، ئه‌وه‌ی بینی كه به‌شداربووان خه‌ریكن دواساتی ئاماده‌كارییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له نمایشكردنی هه‌نار و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه.
لاوێن شاخەوان لەگەڵ خێزانەكه‌ی بەشداریی ده‌كات و خه‌ریكی چاككردن و شه‌قكردنی هه‌ناره‌كانی به‌ده‌ستی بوو، به 964یشی وت، “لەگەڵ خێزانەکەم بە هەناری ساڵەخانی باوەکۆچەک بەشدار دەبین، باشترین هەنارمان هێناوە و چاوەڕێی میوانەکانمان دەکەین”.
وتیشی، ساڵی رابردوو سه‌ردانیكه‌ری زۆرمان هه‌بوو، ئەمساڵیش چاوەڕێی پێشوازییەکی باشتر ده‌کەین”.
لاوێن به‌ده‌م كاره‌كه‌یه‌وه باسی ناسینەوەی هەناری باش دەکات، “هەر هەنارێک خاڵی زۆری پێوەبوو، ئەوە هەنارێکی جوان و باشە، هەر هەنارێکیش خاڵی پێوە نەبوو، لایەکی سووتا بوو، ئەوە وەک هەنارەکانی دیکە جوان نییە، ئه‌و هه‌ناره‌شی قڵێشی بردووه، تامی خۆشتره و پێگه‌یشتووه”.
فێستیڤاڵی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌كانی كوردستان، كه بۆ به‌رووبوومی كشتوكاڵیی ناوخۆیی ده‌كرێت و ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیار و هاوڵاتی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مه‌كان ده‌كڕن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چالاكی هونه‌ری و فۆلكۆرییش پێشكه‌ش ده‌كرێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا