دیمه‌نێكی كاتى چاككردنه‌وه‌ى یه‌كێك له محاویله‌كان... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى.
60 ژن و 15 پیاو ئه‌و كاره ده‌كه‌ن
رۆژانه دوو محاویله‌ى له‌كاركه‌وتوو له وه‌رشه‌کەی كاره‌باى سلێمانى چاكده‌كرێته‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
كاره‌باى سلێمانى وه‌رشه‌یه‌كی چاككردنه‌وه‌ى محاویله‌كانى هه‌یه، هه‌ركاتێك كێشه‌و گرفتێك له محاویله‌كان دروست ببێت یان له‌كار بكه‌ون، له‌و شوێنه چاكده‌كرێنه‌وه خانمان زۆرینه‌ى ئه‌م وه‌رشه‌یه‌ن و رۆژانه‌ش لانیكه‌م دوو محاویله چاكده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى 20 رۆژى رابردوودا تواندراوه 40 محاویله‌ى له‌كار كه‌وتوو چاكبكرێنه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئەندازیار و تەكنیككارانی ئه‌م وەرشەیه، لەو شەپۆلی سەرمایەی كه دوو هەفتەی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، هەموو رۆژێك به‌بێ پشوو دەوامیان كردووە بۆ ئه‌وه‌ى ئەو محاویلانە چاكبكەنەوە كە بەهۆكاری جیاواز لەكاركەوتبوون.
وه‌رشه‌كه‌ى كاره‌باى سلێمانى، 60 خانم و 15 پیاو كارى تێدا ده‌كه‌ن، لە مانگی تشرینی یەکەم تاوه‌كو مانگى ئایارى هه‌موو ساڵێك بە هۆی لۆدی کارەباوە زۆرترین ژماره‌ى محاویله‌ى تێكچوویان بۆ ده‌چێت و چاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر 964 له كاره‌باى سلێمانى وه‌ریگرتووه، ساڵانه زیاتر له 700 محاویله له‌و وه‌رشه‌یه چاكده‌كرێنه‌وه.