جوتیارێکی گەرمیان
داری خورمای ھێناوە بۆ فێستیڤاڵی خورما و ھەنگوین و دەیفرۆشێت
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
جوتیارێکی گەرمیانی لە فێستیڤاڵی خورما و ھەنگوینی گەرمیان، داری خورمای ھێناوە دەیفرۆشێت و دەڵێت، “کەلار هەموو جۆرە خورمایەکی تیا سەوز دەبێ”.
دیار محەمەد، جوتیارێکی گەرمیانە بەشداری لە فێستیڤەڵەکە کردووە بە 964ـى وت،” یەکەم بەرھەمی خورماکەیان هێناوەتە فێستیڤاڵەکەوە ئەمساڵ تەنیا بۆ تامکردن ھێناویانە و نایفرۆشن”.
“لە فێستیڤاڵەکە داری خورما دەفرۆشین، کە لە وڵاتی بەریتانیاوە ھێناومانە، کەش و ھەوای گەرمیان تایبەتە بۆ ھەموو جۆرەکانی خورما” دیار محەمەد وەکای وت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر