هەڕەشەی لە حکومەت کرد

بەتۆمەتی یاخیبوون فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەرچوو

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

دادگای سێی کەرخ /بەغداد بە تۆمەتی یاخیبوون و هەڕەشەی داخستنی رێگا سەرەکییەکانی میسان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا دەعیر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەرکرد.

دادگاکە لەسەر سکاڵای نووسینگەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا دەعیر دەرکرد بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە حکومەت و داخستنی رێگاکانی پارێزگای میسان، هەروەها دابڕاندنی پارێزگاکە لە تەواوی عێراق.

دوێنێ دووشەممە مستەفا دەعیر تاوەک رۆژی پێنجشەممەی بۆ حکومەتی عێرا دیاریکرد تاوەکو دەروازەی شەیب بکاتەوە و وتی: دوای ئەوەی وادەیە پارێزگاکە لە عێراق دادەبڕین.

چەند رۆژێک لەمەوبەر بە فەرمانی عەلی زەیدی دەروازەی شەیب لەگەڵ ئێران داخرا بەتۆمەتی گواستنەوەی مادەی قاچاخ و ئاراستەکردنی درۆن لە دەروازەکەوە بۆ دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.