دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنیست) بەڕێوەچوو - وێنە؛ ئەرشیف
ئیسرائیل دوای هەڵبژاردن
هێرزۆگ راوێژەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی دەستپێکرد؛ پارتە عەرەبییەکان دەبنە یەکلاکەرەوە
ئەحمەد مستەفا
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، دوای پەسەندکردنی فەرمی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەستی بە راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ دیاریکردنی پێکهێنەری حکومەتی نوێ.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە بانگەشەکانی بنیامین نەتەنیاهوو و لایەنگرانی سەبارەت بە ساختەبوونی هەڵبژاردنەکە، بێ بەڵگەی پێویست ماوەتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش رایگەیاندووە هیچ ساختەکارییەک نەدۆزراوەتەوە و ئەنجامەکان یەکلاکەرەوەن.
لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا، لە کۆی 120 کورسیی پەرلەمان، بلۆکی نەتەنیاهوو 53 کورسی و بلۆکی ئایزنکۆت 48 کورسییان بەدەستهێناوە؛ بەمەش هیچ کام لە دوو بلۆکەکە نەیانتوانیوە زۆرینەی 61 کورسی مسۆگەر بکەن.
بەهۆی ئەم دۆخەوە، 19 کورسیی پارتە عەرەبییەکان، کە 11 کورسییان هی لیستی هاوبەش و 8 کورسیش هی رەعمە، بوونەتە هێزی یەکلاکەرەوە لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا.
لە هەمان کاتدا، هێرزۆگ لێدوانە دژە عەرەبییەکان و ناوزڕاندنی دەنگدەرانی عەرەبی سەرکۆنە کردووە.