زاخۆ

بەهۆى شۆرتى کارەبا 100 مریشک و قەل و قاز مردار بوونەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نیوەڕۆى ئەمڕۆ، بەهۆى دروستبوونى شۆرتى کارەبا  لە شوێنى بەخێوکردنى پەلەور لە گوندێکى قەزاى زاخۆ، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە 100 پەلەورى جۆراوجۆر مردار بوونەوە.

رووداوەکە لە گوندى چەمسیرمۆى رۆژهەڵاتى زاخۆ، روویداوە.

ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـىوت، ئاگرەکە کۆنتروڵکرا، بەڵام ژمارەیەکی زۆری پەلەور لەناوچوون”.

هەرچەندە بەرگرى شارستانى زاخۆ تائێستا هۆکارى ئاگرەکەى  دەستنیشان نەکردووە، بەڵام بە وتەى ئەڤیندار عیزەت، خاوەنەکەى وتویەتى جگە لە شۆرتى کارەبا فکرى بۆ هیچ شتێکى دیکە ناچێت.

ئەو پەلەورانەى بەهۆى ئاگرەکەوە لەناوچوون زیاترن لە 100 دانە و لەجۆرى مریشک و کەڵەشێر و قەل و چەند جۆرێکى دیکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح