سۆران

خوێندکارێکی زانکۆ لە کاتی دەوام گیانی له‌دەست دا

+964

ئاکام غەفور-سۆران

خوێندکارێکی کۆلێژی تەکنیکیی سۆران لە کاتی دەوام جەڵتە لێی دا و تا گەیه‌ندراوەته‌ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەک لە کۆلێژی تەکنیکیی سۆران بە 964ـی وت، خوێندکارەکە کچە و لە بەشی کارگێڕیی کارە، لەدوای ئەوەی تەندروستی تێک دەچێت هەر زوو هاوڕێکانی دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەپێی راپۆرتی پزیشکی جەڵتە لێی داوە.

دکتۆر بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی، بە 964ـی وت، “کچەکە تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی قەزای چۆمانە، هەرچەندە ئەوەی پێویست بوو بۆی کرا، بەڵام نەتوانرا ژیانی بۆ بگەڕێندرێتەوە”.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ بریندا...

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ برینداریش هەیە