بێبەشی نەکردن
پەیامنێری 964 فۆتۆی دەرچووانی بێبەرامبەر تۆمارکرد
ئەحمەد مستەفا
پەیامنێری 964، بڕوا مەجید ئەمڕۆ لە شارەزوور سەرباری ئەرکەکەی خۆی وەک پەیامنێر، ئەزموونێکی جیاوازی هاوکاری پێشکەش بە دەرچووانی کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور کرد.
وێنەی یادگاری دەرچووەکانی تۆمار کرد بە بەلاش و هیچ بڕەپارەیەکی لەبەرامبەردا لێ وەرنەگرتن.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.5.2026، ئاهەنگی دەرچوونی نزیکەی 200 خوێندکاری کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور سەر بە زانکۆی هەڵەبجە بوو، لە بەشەکانی “زمانی کوردی (بەیانیان و ئێواران)، باخچەی منداڵان (بەیانیان و ئێواران)، بەشی گەشەپێدان”.
بڕوا لەبارەی کارەکەی دەڵێ، ئەمڕۆ لێرەم لە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، بەڵام جیاواز لە رۆژانی تر، تەنیا بۆ گواستنەوەی هەواڵ لێرە نیم، وەک فۆتۆگرافەرێک هەستم کرد ئەرکێکی ئەخلاقی لەسەر شانمە، بۆیە بڕیارمدا کامێراکەم وەک دیارییەک بەکاربهێنم بۆ ئەو خوێندکارانەی باری داراییان وەک پێویست نییە، بۆ ئەوەی لەم رۆژە مێژووییەدا بێ یادگاریی نەبن”.
بڕوا خۆی خانەخوێی شارەزوورە، وەک رۆژنامەنووسێکی قەزای شارەزوور، هەمیشە هەوڵمداوە دەنگی هاوڵاتییان بگەیەنم، بەڵام ئەمڕۆ ویستم وێنەی دڵخۆشییەکانیان تۆماربکەم، هیچ شتێک بەقەد ئەوە دڵخۆشم ناکات کە دەبینم خوێندکارێک بەهۆی کێشەی داراییەوە لەم رۆژەدا بێ وێنە نامێنێتەوە.
جگە لە خوێندکارە دەرچووەکان بڕوا وێنەی مامۆستاکانیشی تۆمار کردووە، لەبارەی کارەکەی لە 964 دەڵێ، لای ئێمە لە 964، مرۆڤایەتی و پیشەییبوون هەمیشە تەواکەری یەکترن، و ئەم وێنانەش کەمترین شتە کە بتوانم پێشکەشی گەنجانی شارەکەی خۆمی بکەم.