چووەوە سەروو 73 دۆلار

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای چەند رۆژێک، ئەمڕۆ نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە و رۆیشتەوە سەروو 73 دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە، 3.3.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 73 دۆلار و 0.5 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو، نرخەکەی 0.24٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 69 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.20٪ بەرزبووەتەوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.