"قومری کەنیشکێکم دۆزیوەتەوە"
فانۆسی 964 بە قسەی خۆش و پرسیاری ئاسان خەڵاتان دەکات
964+
پەری ساڵح
فانۆسی رەمەزان بە کۆمەڵێ خەڵاتەوە شەوانە لە شوێنە گشتییەکان هاوڵاتیان دەدوێنێت و پرسیاریان لێدەکات، بێگومان ئەوەی وەڵامەکەی لابێت دەیباتەوە و بە دەستی بەتاڵ ناگەڕێتەوە ماڵێ، بەڵام چاوان ئاسان وازناهێنێت و کەتنتان پێدەنێتەوە.
لە یەکەم پڕۆگرامی فانۆس یەکەم کەس کە تووشی دەبێ بە پرسیارەکانی چاوانەوە خانمێکی بادینیە، بەڵام داخەکەم هەرچی لێدەپەرسن دەڵێ نازانم، بەدوایدا خانمێکی رۆژهەڵاتی گۆڵی خۆی دەکات و بۆ خەڵاتێ خوشکەکەی بلۆک دەکات، چونکە وایزانی 10 وەرەقەیە، چاوان وتەنی عالەم فەقیرە.
مایکی 964 دەچێتە لای گەنجێکی هەورامی قسەخۆش، زوو لەگەڵ بەزم و رەزم و پرسیارەکان رادێت و تەلەفۆن بۆ دایکی دەکات و دەڵێت، کەنیشکێکم دۆزیوەتەوە و دڵی خۆشدەکات ژن بێنێ، بەڵام دایکی نازانێ هەموو بەزمەکە خەڵاتێکە.