هەولێر

لە ماوی دوو رۆژدا 1000 نەمام لە پارکی منارە چێندرا

964+

توانا نەقی

پارکی منارەیب هەولێر یەکێکە لە پارکە جوان و رازاوەکان و ئەندازی پارکەکان لە ماوەی ئەمڕۆ و دوێنێدا توانیویانە 1000 دانە داری تری تیادا بچێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان بڵاویکردەوە، لەلایەن تیمەکانیانەوە لەو دوو رۆژەدە ئەو 1000 دارەیان چاندووە و داواش لە هاولطیان دەکەن ئاگاداریان بن و بیانپارێزن.

دەشڵێت،  400 گوڵی ئەشرەفی و 300 رۆزماری و 300 دەدۆنیایان چاند کە کۆی گشتی 1000نمام بوو بە ئامانجی زیاتر سەوزتر کردنی پاڕکی منارە و بەخشینی سیمایەکی جوانتر.

لە ماوەکانی رابردووشدا لەلایەن ینگەی هەولێرەوە هەڵمەتێکی چاندنی 1500 داری لە هەولێر راگەیندرا و بەردەوامی هەیە.