بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزبووەوە - وێنە: گرافیکی 964
هۆکارەکەی چییە؟
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و هەر 100 دۆلارییەک بۆ 146 هەزار و 500 دینار دابەزی.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 2.3.2025 بەهای دۆلار لە بازاڕدا زیاتر دابەزیوە و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم چەند رۆژەدا دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی تاڕادەیەک جێگیر بووە و هەر 100 دۆلارییەک بە نۆ ملیۆن و 300 هەزار تمەنە بە حەواڵە.
کەیفی خۆشناو هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای دیناری بۆ سەقامگیری عێراق و خستنەڕووی دۆلاری زۆر لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق گەڕاندەوە.
وتیشی، هەموو ساڵێک لەم کاتەدا و لە مانگی رەمەزاندا، دۆلار کەمێک دادەبەزێ، لەبەر ئەوەی ئەو هاوڵاتیانەی کەسیان لە ئەوروپایە، پارەیان وەک هاوکاری بۆ دەنێردرێتەوە و ئەوەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبووەنەوەی دینارە.