له هه‌ولێر
دوو رۆژه شانۆیی ئیمپراتۆریەتی هەیاس نمایش ده‌كرێت
رێباز یونس- هەولێر
بۆ رۆژی دووه‌م شانۆیی ئیمپراتۆریەتی هەیاس له هۆڵی رۆشنبیری له هه‌ولێر نمایش كرا و ئه‌كته‌رانی به‌شداریش باس له بێنازه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
شانۆییه‌كه له درێژه‌ی وه‌رزی شانۆی هه‌ولێره، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما و شانۆی هه‌ولێر ئه‌نجامی داوه و له نواندنی ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری ناوداری هه‌ولێره.
شانۆییه‌كه له نووسینی دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی عوزێری و له ده‌رهێنانی دكتۆر ژیلوان تاهیره.
كاوه حه‌سه‌ن یه‌كێك له ئه‌كته‌رانی شانۆییه‌كه به 964ی وت، رۆڵی جومعه شێت ده‌بینێت، هیواداره جه‌ماوه‌ریش له ئاستی رۆڵه‌كه‌ی رازی بن.
هه‌روه‌ها عه‌بدولقادر برێخت، ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ی شانۆییه‌كه‌یه و به 964ی وت، به رۆڵی مامه حه‌مه به‌شداره و دڵخۆشه به‌وه‌ی بتوانێت ئه‌دای كاره‌كته‌رێك بكات، كه له یاده‌وه‌ری هه‌ولێرییه‌كان ماوه و به‌شێكه له چیرۆك و مێژووی شاره‌كه.
شانۆییه‌كه بڕیاره رۆژانی داهاتووش به‌رده‌وام بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا