لە جۆری کەپتاگۆنە

لە سنوری پشدەر 29 کیلۆ حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

دەزگای ئاسایش و پاسەوانی سنوور، توانیان لە سەر سنووری پشدەر، دەستبەسەر بڕی 29 کیلۆگرام حەبی ماددەی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن بگرن.

لەو چالاکییەکەدا، دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا کە بازرگانان بەنیازبوون ماددەکە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ساغ بکەنەوە.

شەوی 27.2.2025، لەسەر سنوری پشدەر لەلایەن پاسەوانی سنور، 29 کیلۆگرام حەبی ماددەی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن دەستیبەسەرداگیرا و دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون، ئاسایش دەڵێ، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، لەسەر بڕیاری دادوەر توانرا، دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

ئاسایش زانیاری ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

لە مانگى یەک 102 بازرگان و بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر دەست...

لە مانگى یەک 102 بازرگان و بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون