لە دادگا چى روویدا؟
لاهور شێخ جەنگى وتەى لێ وەرنەگیراوە؛ ترسێکى زۆریان پێوە دیار بووە
دیلان محەمەد- سلێمانى
ئەندامێکى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار، وردەکارى بەڕێوەچوونى دانیشتنى دادییکردنەکەى ئەمڕۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: لاهور شێخ جەنگى وتەى لێ وەرنەگیراوە و ترسێکى زۆریش لە دەموچاویان بەدیکراوە.
ئاریان بورهان، یەکێک لە ئەندامانى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ چوارەم دانیشتن بەڕێوەچوو، بەڵام بەبێ هیچ بڕیارێک و دیاریکردنى وادەیەک بۆ هەفتەى داهاتوو دواخرا”.
وەک باسى دەکات، بۆ ئەمڕۆ سێ لە گیراوان وتەیان لێوەرگیراوە، بەڵام لاهور شێخ جەنگى وتەى لێ وەرنەگیراوە.
ئاشکراشى کرد، لە کاتى وتەکانیاندا ترسێکى زۆریان پێوە دیار بووە.
روونیشى کردەوە، بەبێ دیاریکردنى وادەیەکى دیاریکراو، دانیشتنەکە بۆ هەفتەى داهاتوو، دواخراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح