"ئاومان لێ بڕاوە"
هەورەبروسکە ئاگری لە شاخی سارا بەردا
964+
ئەحمەد محەمەد – دوکان
بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگر لە شاخی سارا لە قەزای دوکان کەوتووەتەوە و تیمە خۆبەخشەکان و ئەو کەسانەی بۆ شاخەوانی چوونەتە سەر شاخەکە، سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
سێبور ئەحمەد ڤیدیۆی شوێنەکەی بۆ 964 ناردووە و ئەوان داوا لە خەڵکی دوکان و دەورووبەری دەکەن بەهانایانەوە بچن و دەڵێن، ئاگرەکە زۆری نەماوە کۆنتڕۆڵ بکرێ و ئەوانەی دەچن با ئاوی خواردنەوە لەگەڵیان خۆیان ببەن چونکە ئەوان ئاوی خواردنەوەیان لێ بڕاوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری