دیمەنی دوکەڵی یەکێ لە چێشتخانەکان.وێنە.فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
تا نیوەی رەمەزان
وادەی بەستنی فلتەر بۆ چێشتخانە و کەبابخانەکانی هەولێر درێژکرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئەو وادەیەی درێژکردەوە، کە بۆ چێشتخانە و کەبابخانەکان داینابوو بە مەبەستی دانانی فلتەر و کەمکردنەوەی دووکەڵ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.2.2025، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا بەشێک لە چێشتخانە و کەبابخانەکان سەردانیان کردوون بە مەبەستی دانانی فلتەر بۆ شوێنی ئامادەکردنی خواردنەکانیان، ئەوانەشی کە ماون دەبێت لەم ماوەیەدا دایبنێن.
پێشتر 15 رۆژ مۆڵەت درابوو بە خاوەن چێشتخانە و کەبابخانەکان تاوەکو فیلتەر دابنێن، بەڵام تا ناوەڕاستی مانگی رەمەزان درێژکراوەتەوە.
ژینگەی هەولێر لیژنەیەکی پێکهێناوە و سەردانی شوێنی ماسی برژاندن و کەبابخانەکانیان کردووە و لێیان قبوڵ ناکەن دووکەڵیان هەبێت و ژینگە پیس بکەن.