"پیلان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه بوو"
ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له عەربەت روویدا 964 له زارى شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه ده‌یخاته‌ڕوو
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
شەوی ڕابردوو لە خێوەی خۆپیشاندەران پشێوی دروستبوو، مامۆستایەک دەڵێت، گرژى و ئاڵزییه‌كه سه‌ره‌تا له‌لاى خاوه‌ن ته‌نكه‌ره‌كانه‌وه دروستكرا.
شنە عەلی مامۆستای ناڕازی بە 964 وت، دوێنێ شەو شۆفێری تانکەرەکان پێشتر پلانى دروستكردنى ئه‌م رووداوانه‌یان دانابوو و هه‌ر ئه‌وانیش بوون دەوریان داون و بەردیان تێگرتوون.
باسی لەوەشکرد، ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌ى له شوێنه‌كه بوون یه‌كه‌مجار وا خۆیان پیشاندا كه بۆ پارێزگارى له ئێمه هاتوون به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت بۆ پارێزگارى خاوه‌ن تانكه‌ره‌كان هاتوون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن