زانیاری سەرەتای لەلایە

“ژیری دەستکرد بە تەواوی فێر زمانی کوردی نەبووە”

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

پسپۆرێکی زمانی کوردی لەگەڵ ئەوەی پێی وایە، ژیری دەستکرد کێشەی زمان چارەسەر دەکات، بەڵام دەڵێ، ژیری دەستکرد بە تەواوی فێری زمانی کوردی نەبووە.

دکتۆر قەیس کاکل، مامۆستای زمانی کوردییە لە زانکۆی سۆران کە خۆی پلەی پسڕۆفیسۆرە، باس لە کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر زمانی کوردی دەکات، دەڵێت، ژیری دەستکرد کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بەڕەوپێشچونی زمانی کوردی، کێشەی زمان چارەسەر دەکات.

ژیری دەستکرد ئەوەی هەیە، ئەگەر یەک زمان بزانی ئەوە دەتوانی وەرگێڕان بکەی بۆ هەر زمانێک کە مەبەستە، رەنگە بۆ زمانی کوردی هێشتا زوو بێت، تەواوی وەرگێڕانەکانت بۆ بکات، بەڵام بۆتی تایبەتمەند هەن کە زانیاری بە زمانی کوردی دەدەن بە خوازرایارانی.

وەک، دکتۆر قەیس کاکل تۆفیق باسی دەکات، ژیری دەستکرد هێشتا بە تەواوی فێری زمانی کوردی نەبووە، ئەگەر بە کوردی پرسیاری لێ بکەی زانیاری سەرەتایت پێ دەدات.

لە مانگی هەشتی ساڵی رابردووە، ژیری دەستکرد خۆی زیاتر دەرخست و دامەزراوە و سەنتەرەکان بۆ پێدانی زانیاری بە زمانە جیاوازەکان و توێژینەوە و رێکارە یاساییەکان، ئەو رێگەنیشاندەرە بۆ ئەوەی وەک کەسێک رێنوێنیت بکات، رەنگە ئەو ژیرەی ئێستا، زیاتر بە زمانی ئینگلیزی دەقیق وەڵام یان زانیارییەکانی بپێکێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گرنگی ژیری دەستکرد بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بە سیمنار دە...

گرنگی ژیری دەستکرد بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بە سیمنار دەخرێتەڕوو