"بۆ پشتێنەکە شەڕ دەکەم"
نامۆ فازڵ پاڵەوانی هونەرەکانی بەرگری پەیامی بۆ خەڵکی کوردستان هەیە
رێباز خدر _ هەولێر
شەوی رابردوو پەیامنێری 964 لە شەقڵاوە کوڕە کوردە پاڵەوانەکە نامۆ فازڵی دیت کە بە سەردان هاتووەتەوە بۆ کوردستان.
نامۆ پاڵەوانی هونەرەكانی بەرگریە، لە ئێستادا یەکێکە لە دیارترین وەرزشوانانی کورد کە بوێرانە و دڵسۆزانە نوێنەرایەتی کورد و ئاڵای کوردستان دەکات.
بە روویەکی خۆشەوە دەڵێت “پێڵاوی هەرچی گەنجە دەخەمە سەر سەرم، شانازیشە بۆمن کە لە پاڵەوانێتییەکەی ئەمجارەمدا و جارەکانی تریشمدا ئاڵای کوردستانم بەرزکردەوە”.
باس لە دوا یارییەکەی خۆی دەکات کە بەهۆیەوە ناو ناوبانگێکی زۆرتری پەیدا کرد و دەڵێت “یاریکردن بۆ من ئاسانەو دەمزانی ئەیبەمەوە”
نامۆ سەبارەت بەیاری داهاتووشی دەڵێت، 15.8.2026 یاری دەکەم و بۆ پشتوێنەکە شەڕ دەکەم ” پەیامیشی بۆ خەڵکی کوردستان هەیە و دەڵێ “بژی کورد بژی کوردستان ”
پێداچوونەوە؛ سۆما حەکیم زادە