عامودا
رۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرا
964+
نووسینگەی رۆژئاوای کوردستان
ناوەندی کولتوورڤان، ئەمڕۆ هەینی 15.5.2026 بە هاوکاری دامەزراوەی خێرخوازی بارزانی، لە شاری عامودای رۆژئاوای کوردستان، ئێوارەیادێکی تایبەتی بە بۆنەی رۆژی زمانی کوردی رێکخست، کە تێیدا یادی میر جەلادەت بەدرخان کرایەوە.
لە یادەکەدا ژمارەیەک نووسەر و شاعیر و هونەرمەند و هاوڵاتیان و ئەوانەی گرنگی بە زمانی کوردی دەدەن، ئامادەبوون.
لەوێدا باس لە رۆڵی بەرچاوی جەلادەت بەدرخان کرا، لە داڕشتنی رێزمانی زمانی کوردی (کورمانجی).
هەروەها نووسەری ناودار کۆنێ رەش بابەتێکی پێشکەش کرد.
هەر لە بۆنەکەدا شیعر خوێندرایەوە و گۆرانی و موزیک هاتنە پێشکەش کردن و یادەکە بە بەرزی راگیرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا