هەواڵەکان

مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی گەڕانەوە ماڵەوە


ژووری هەواڵ

مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی گەڕانەوە ماڵەوە، دوای ئەوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە بوون، بەڵام بە قسەی یەكێك لەو مامۆستایانە بێت، لە رۆژانی داهاتوودا بەرنامەی دیكەیان دەبێت.

مامۆستایانی ناڕازی بە ئاسانی واز لە بایكۆت ناهێنن و ئەمڕۆ هاتنەوە سەر شەقام و مەرجی نوێیان داناوە بۆ گەڕانەوە بۆ قوتابخانەكان، ئەویش وەرگرتنی موچەی مانگی 12ی رابردووە، لەگەڵ تەوتینی موچەكانیان.

“بەیانیان درەنگ هەستى لە خەوێ، شەریکە پارەى دەوێ”، ئەمە قسەی یەكێك لە دانیشتوانى شارى زەیتونە لە هەولێر، كە دەڵێت، پێنج رۆژە کارەبایان نییە و ئاویش رۆژێک ناڕۆژێک دێتەوە.

بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر لە سنوورى مەرزى کێلێ، هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى پەکى کەوتووە.