لەسەر رێگای هەولێر - گوێر

پەرێزسووتاندن خەریکبوو کارەسات بنێتەوە

رێباز یونس – هەولێر

بەهۆی سووتاندنی پەرێز لە سەر رێگای هەولێر – گوێر ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی کشتوکاڵی کەوتەوە و زوو فریای نەکەوتنایە، کارەسات دەقەوما.

سەفین سەردار خاوەنی کۆگاکە بە 964ـی وت، “خۆمان لێرە نەبووین و لە هەولێر بووین، حەرەسەکەمان جێهشتبوو، لەکاتی پەرێز سووتان ئاگر پەڕیوەتە لای کۆگاکە و بایی ملیۆنێک بۆ دوو ملیۆن دینار سۆندە و مەڕەشەی ئاودان سووتاوە”.

“لە ژوورێ پیکاب و تراکتۆری لێ بوو، خوا رەحمی کرد زوو دراوسێکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوون و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە، ئەگینا زیانەکان زۆر دەبوون”، سەفین سەردار وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵەی خۆیان بووە و حەرەسەکەشیان لەو کاتەدا لەوێ نەبووە بۆیە ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری