"فەرە مەهابادی"

دەرباز یونس بیرەوەرییەکانی زیندانی بڵاوکردەوە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە شاری سلێمانی شاعیری گەنج دەرباز یونس کتێبی فەرە مەهابادی کە بیرەوەریەکانیتی لە زیندان چاپی دووەمی بڵاوکردەوە.

دەرباز یونس بە 964ـی وت، لە ماوەی چوار مانگی زینداندا کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە خراوەتە زیندان هەموو ئەو رووداو و دیمەنانەی کە بینیویەتی یاداشتی کردووە و دواتر لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاویکردووتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەند کتێبەکە بەناوی فەرە مەهابادییە بەڵام ئەوە تەنیا یەک کەسی ناو کتێبەکەیە کە بەخشراو بووە و لە زینداندا بووە، سەرجەم چیرۆکەکانی ناو زیندانی لە کتێبەکەدا باس کردووە و لە کۆتایشدا چەندین شعری کە هەر لە زیندان نوسیەوە لە کتێبەکە داناوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی