ته‌برید پێناكرێت
سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین له هه‌ولێر كه‌مبووه‌ته‌وه
رێباز یونس
964 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27.10.2026 تێبینیی ئه‌وه‌ی كرد سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزینی 750 دیناری، له هه‌ندێک له به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر كه‌مبووه‌ته‌وه.
ڤیدیۆیه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ژماره‌یه‌كی كه‌می ئۆتۆمبێل له سه‌ره وه‌ستاون و وه‌ک ئه‌وه‌ی 964 به‌دواداچوونی كرد، له هه‌ندێک له به‌نزینخانه‌كان به كه‌متر له 10 خوله‌ک به‌نزین به‌رده‌كه‌وێت.
پێده‌چێت گۆڕانی كه‌شی گه‌رم به‌ره‌و فێنكی، یه‌كێک له هۆكاره‌كانی كه‌متر به‌كارهێنانی به‌نزین بێت له لایه‌ن شۆفێرانه‌وه، چونكه ئیتر فێنككه‌ره‌وه “ته‌برید” به‌كارناهێنن و ئه‌و 40 لیتره‌ی وه‌ریده‌گرن، بۆ كاتێكی زیاتر به‌شیان بكات.
رۆژانه به‌پێی لیستێک، له زیاتر له 36 به‌نزینخانه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌نزینی پاڵپشتیكراوی حكومی له جۆری نۆرماڵ، به كارتی سووته‌مه‌نی دابه‌ش ده‌كرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا