دوو دیمه‌ن له‌كاتى چاندنى داره‌كان ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى تیمه خۆبه‌خشه‌كه.
3000 داریان له سه‌نته‌رى ناحیه و شاریا چاندووه
تیمێكی خۆبه‌خش گونده‌كانى خانكێ پڕ ده‌كه‌ن له دار و دره‌خت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناحیه‌ى خانكێى سه‌ر به قه‌زاى سێمێل، تیمێكی خۆبه‌شخی گه‌نجان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه دار و دره‌خت له سنووره‌كه‌یان ده‌چێنن، پلانیان ئه‌وه‌یه رێژه‌ى سه‌وزایی له گونده‌كان و سه‌نتره‌ى ناحیه‌ش زیاد بكه‌ن.
تیمه‌كه بێناوه، ئه‌میر به‌شیر خه‌ڵه‌ف سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و به 964ـى وت، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى سێ هه‌زار داریان له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه و كۆمه‌ڵگه‌ى شاریا چاندووه.
وتیشی “پلانمان وایه له‌ته‌واوى گونده‌كانى ناحیه كه نزیكه‌ى 20 گونده دار و دره‌ختى جیاواز بچێنن”.
داره‌كان خۆیان به‌رهه‌مى ده‌هێنن، شوێنی تایبه‌تیان هه‌یه، ئه‌و جۆره دارانه‌شیان ده‌ستنیشان كردووه كه له گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى ناحیه‌كه ده‌گونجێن، ئه‌میر ده‌ڵێت “هێشتا خه‌ڵك هۆشیارى ئه‌وه‌ى نییه پاره ته‌رخان بكات بۆ دار كڕین، به‌یۆ ناچارین خۆمان به‌رهه‌مى ده‌هێنێن”.
له‌دوو رۆژى داهاتوو هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه دار چاندن ببه‌نه‌وه كۆمه‌ڵگاى شاریا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ته‌واو بكه‌ن ئینجا به‌ره‌و گونده‌كان بڕۆن.