حەوت خەڵاتی عومرەش دیاری کران
لە ماجدی مۆڵی سلێمانی یادی مەولود کرایەوە و منداڵانی بێ باوکیش یارمەتی دران
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
ئەمشەو لە ماجدی مۆڵی سلێمانی یادی مەولود کرایەوە و منداڵانی بێ باوکیش یارمەتی دران و خەڵات کران.
مەلا شادومان سرودبێژی ئایینی کوردستان لەوێ بوو، ئەو بە 964ـی وت، “شەش خەڵاتی عومرە دیاریکرا بۆ ئەو کەسانەی لێرە بازاڕیان کرد و منیش عومرەیەکم کرد بە دیاری”.
“جگە لەوەش لەسەر ئەرکی خۆم 50 تەفسیری قورئان بە زمانی کوردیم کردە دیاری، 10 منداڵی بێ باوکمان خەڵات کرد، ئەوانەی توانای کڕینی پێداویستییەکانی مەکتەبیان نییە، هەروەها جلوبەرگم بۆ 10 ئافرەت کردە دیاری کە دەیانهەوێ ببنە باڵاپۆش”، مەلا شادومان وای وت.
ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداری یادەکەیان کرد و دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو جۆرە مەراسیمانە دەربڕی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری