پزیشکێکی هەناوی بۆ 964
مانگرتووان 5 بۆ 10 رۆژ لە نەخۆشخانە دەمێننەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای شکانی مانگرتنەکەیان مانگرتووان رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کران و خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.
دکتۆر گۆران محێدین پزیشکی پسپۆری هەناوی بە 964ـی وت، ئەو مانگرانە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و پشکنینە سەرەتاییەکانیان بۆ دەکرێت و دواتر بڕیار دەدرێت بە چی شێوازێک خواردنیان پێبدرێت.
وتیشی، مانگرەکان دەبێت بۆ ماوەی 5 بۆ 10 رۆژ لە نەخۆشخانە بمێننەوە و شلەمەنییان پێ بدرێت و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە رێکاری جیاوزیان بۆ بگیرێتە بەر.
ئەمڕۆ دوای 15 رۆژ مانگرتن لە خواردن 13 مانگرتووەکەی سلێمانی لەسەر داوای سەدان هاوڵاتی کەلەبەردەم خێمەکەیان کۆبوونەوە مانگرتنیان شکاند.
پێداچوونەوە: توانا نەقی